قاڵب گرتنی دەست و پای منداڵ بۆ یادگاری

07/09/2015 23:37

قاڵب گرتنی دەست و پای منداڵ یادگاریەکی بە نرخە بۆ دایک و باوک بە تایبەتی بۆ منداڵ کە لە داهاتوودا دەیبینێت

هەموو دایک و باوکێک دەتوانێت زۆر بە ئاسانی لە ماڵەوە ئەم کارە بکات

چەند شیوازێک هەیە:

 

بە هەویر:

یەک پەرداخ ئارد

نیوە پەرداخێک خوێ

نیوە پەرداخێک ئاو

کەوچکێکی سووپ خواردن رۆن

هەموو ئەمانە پێکەوە تێکەڵاو دەکەن و لە سەر ئاگرێکی کەم بە کەوچک جوان جوان تێکەڵی دەکەن یان بە دەست بیشێلن تا ئەو کاتەی کە ئیتر نەلکێت بە دەستتانا

ئێنجا کە لە سەر ئاگر لاتانبرد ئەگەر پێتان خۆش بوو رەنگی لێ بدەن و بە باشی بە رەنگەکەوە تێکەڵی کەن. دەتوانن لە رەنگی خواردەمەنی کەڵک وەربگرن یان لە ئەکرلیک یان گواش بەڵام ئەگەر بڕیارە مندال بەو هەویرە گەمە بکات باشترە رەنگی خواردەمەنی بێت

دەشتوانن هەویرەکەە رەنگ نەکەن تا قاڵبگیریەکەتان تەواو دەبێت.

بۆ گرتنی قاڵب هەویرەکەتان بەو شێوازەکەی پێتان خۆشە پانی کەنەوە بەلآم با زۆر ناسک نەبێت، ئێنجا دەست و پای منداڵەکەتان لە سەری دابنن و فشاری بدەن. ئەگەر منداڵەکە زۆر دەجووڵێت باشترە کاتێک کە نووستوە ئەم کارە بکەن. ئەم جۆرە قاڵبە بەم فۆرمە کە لە وێنەکەدا دەیبینن دەردێت

 

هەروەها دەتوانن بە هەویری چینی ئەم کارە بکەن


ئەمە یادگاریەکە بۆ هەموو ئەندامانی بنەماڵە کە هەمیشە دەمێنێتەوە