یەکەم رۆژی بردنی منداڵ بۆ مەهد یان رەوزە

2015-09-08 00:04

ئەگەر بڕیارتان داوە منداڵەکەتان بنێرن بۆ مەهد باشترە ئەم خاڵانە بە باشی لە بەر چاو بگرن بۆ ئەوەی منداڵەکەتان لە سەرەتاوە ئازاری رەوانی نەبینێت

هەموو مەهد کوودەکێک دەبێت یەک حەفتە ، پێش ئەوەی کە هەر منداڵێک دەڕواتە ئەوێ داوا لە دایک و باوک بکەن منداڵەکەیان ببنە بۆ مەهد بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لەگەڵ دایک و باوکی ئەو شوێنە تازە بناسێت و عادەتی پێ بکات

رۆژی یەکەم نیو ساعەت بیبەن بۆ مەهد و بە تەواوی لەگەڵ منداڵەکەتان بن

رۆژی دووهەم یەک ساعەت و ئەگەر زانیتان منداڵەکەتان بە ئازاسی لێتان جیا دەبێتەوە و ناترسێت نیو ساعەت ئەگەریش نا تەواوی یەک ساعەتەکە لەگەڵی بمێننەوە لە مەهد

رۆژێ سێهەم بیکەن بە دوو سآعەت و ئەگەر زانیتان منداڵەکەتان چیتر ناترسێت و حەز بەو شوێنە تازە ئەکات دیسان لەگەڵی بمێننەوە بۆ نیو ساعەت، چارەکێک  دایک و باوک دەبێت بەردەوام قسە بکەن بۆ منداڵەکەیان و مێشکی ئامادە بکەن بۆ رۆیشتن بۆ مەهد و جیا بوونەوە 

لە دایک و باوکئەگەر رۆژی یەکەم منداڵەکەتان ببەن بۆ مەهد و بێ هیچ ئامادگیەک لەوێ رەهای کەن ئەوا ئازاری رەوانی زۆر دەبینێت بە جۆرێک کە مۆتنەفر ددەبێت لە مەهد یان رەوزە

لە سەرەتاوە کە منداڵەکەتان دەبەن بۆ ئەوێ خۆتان بیدەن بە باوەش ئەو کەسەی کە بڕیارە وەریگرێت لێتان، بە منداڵەکەتان بڵین کە نابێت بترسێت و نیگەران بێت و ئەو کەسە کە لەوێیە هۆشی دەبێت پیوە و لەگەڵی گەمە دەکات

هەروەها ئەو کەسەی منداڵەکەتان لێ وەردەگرێت دەبێت منداڵەکە دڵنیا بکاتەوە لەوەی ئێوە دەرؤنەوە بە شوێنیدا و لەوێ بڕیارە خۆشی لێ بوگزەرێت. دایک و باوکیش دەبێت منداڵەکەیان دڵنیا بکەنەوە لەوەی دەڕۆنەوە بە شوێنیدا و بەردەوام خۆشیان دەوێت.