خواردنی رۆژانەی منداڵی ٦ مانگ
2015-09-06 20:23
خاڵی گرنگ: خواردنی منداڵ نابێت لە ٢٨دەرەجەی سانتیگراد گەرمتر بێت
خواردنی منداڵی شەش مانگە ئەبێت هەمووی پوورە بێت واتە وەک هەویر
چاشت:
٢٥٠گرەم شیری دایک یان شیر وشک
نیوەڕۆ:
١٢٠ تا ٢٠٠ گرەم سەوزەجاتی کوڵیو وەک پوورە
١٥ گرەم گۆشتی بێ چەوری کە بە باشی کرابێت بە هەویر دەتوانن لەگەڵ پوورەی سەوزیەکە تێکەڵی کەن و بە باشی بیکەن بە پوورە
٢٠٠ گرەم دێسێر وەک بیسکویت کە لەگەڵ شیر تێکەڵ بووە یان کۆمپۆت
پاش نیوەڕۆ، عەسرانە:
٢٤٠گرەم شیر
١٥٠ گرەم کۆمپۆت یان ماست
شەو:
سووپی سەوزەجات
دێسێر وەک فڕنی، ماست، کۆمپۆتی سێو
٢٤٠ گرەم شیر
خاڵی گرنگ هەر خواردنێک کە دەدەن بە کۆرپەکەتان تا دوو رۆژ بەردەوام هەر ئەو خواردنەی پێ بدەن بۆ ئەوەی بزانن ئالێرژی هەیە پێی یان نە خواردنی منداڵ نابێت سوێر یان شیرین بێت زۆربەی کۆرپەکان بە مۆز و هەویج قەبز دەبن ئەگەر کۆرپەکەی ئێوەش بەو خواردنانە قەبز بوو ئەوا دەست راگرن و چیتر مەیدەن پێی تا یەک ساڵگی |