خواردنی رۆژانەی منداڵی ١ تا ٢ ساڵان
خواردەمەنی رۆژانەی منداڵی 1تا 2ساڵان
چاشت
· 200 میلی لیتر شیر
· نان، بیسکویت یان فرنی
· 5 تا 10 گرەم شیرینی
نیوەڕۆ
· 50 تا 60 گرەم سەوزەمەنی کۆڵیو، وەک کەلەم، لوبیا سەوز، تەماتە، بروکلی، ئەسپیناخ
· 30 تا 50 گرەم گۆشت تان ماسی یان هێلکە لەگەڵ 40 یان 50 گرەم پەتاتە یان برنجە شلە
· 5 گرەم کەرە یان رۆن بکرێتە ناو چێشتەکەی
· نان
· 100 تا 150 گرەم ماست یان پەنێری کەمێک شیرین
· 50تا60گرەم میوەی کاڵ یان کۆمپۆت
· ½ لیوان ئاو میوە
پاش نیوەڕۆ/عەسرانە
· نان یان بیسکویت
· 150 میلی لیتر شیر یان لەبەنیات
· کەرە، مۆرەبا بە پێی حەزی منداڵ
شەو
· 150 گرەم سووپی سەوزەجات
· 150 تا 200 گرەم غەلات لەگەڵ سەوزەجات
· 30 گرەم گۆشت یان ماسی یان هێلکە
· 100 تا 150 گرەم ماست یان شتی لەو بابەتە
· 100 تا 150 گرەم نان
· 5 گرەم شیرینی