گرینگی ددانی شیری و ناوک

2016-04-18 14:35

ناوکی منداڵ سەرچاوەیەکی پڕ بایەخە لە سلوولە سەرەتاییەکانی خوێن سازی مرۆڤ کە دەتوانێت بۆ دەرمانی ژمارەیەک لە نەخۆشینە سەختەکان وەک سەرەتان  بە کار ببرێت. بۆیە پێوەیستە پاش ئەوەی ناوکی کۆرپەکان دادەکەوێت هەڵی گرین بۆ ئەوەی ئەگەر رۆژێک نەخۆشینێک تووشیان بوو بە یارمەتی ئەو ناوکە چارەسەر بکرێن.

هەروەها ددانی شیریش ئەم تایبەتمەنیەی هەیە.

پزیشکان توانیویانە بە یارمەتی ئەم دوو ئەندامە کە پێشتر پاش داکەوتنیان بێ بایەخ دەهاتنە پێش چاو ، بۆ دەرمانی چەند نەخۆشینیکی سەخت کەلکیان لێ وەربگرن.

لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە ناوک و ددان دەتوانن لە داهاتوێکی نزیکدا زانیاریەکی ئەوتۆ سەبارەت بە لەشی مرۆڤ بخەنە بەر دەست.